ئهم پهخشانهلهنووسینی هاوڕێ ئارام ه
من کۆمەڵەم
من منداڵی ھەژارانی شارو لادێی رۆژھەڵاتی کۆردستانم
من کۆمەڵەم
لە وەرزێکی خۆینین دالەدایک بووم،
یەکەم گەرای پێک ھاتنم لە زانکۆوە چێنراوپاش9 ساڵ و9 مانگ لە 26 ڕێبەنداندا بە ژانی حەمەحسەینەوە لە دایک بووم
من کۆمەلەم
من ھەر وەکو ڕێواسی بن ڕەوەزان ھەڵکشام و باڵام کرد،
وا پێ گەییم،
بووم بە بڕواو بووم بە ورەو
بووم بە داری ھەزار ریشەو
شاخ و بەرگم رۆژھەڵاتی داپۆشی
.........من کۆمەلەم
من کێوی باوەڕو شاخی لە بن نەھاتووی کۆڵنەدانم،
ئاگرو ھەورە بروسکەم
لانکەی شێره کۆڕانی رۆژی تەنگانەم
.................من کۆمەڵەم
جەستەم ھەر بە وێنەی بەندیەکی سیاسی لەرو لاواز،
بێرم پوڵاو ،
ورەم قەندیل ئاسا بەرزو ،بەرز،
بەرزتر دەبێ و
بەرەو لوتکە ھەنگاو دەنێم
من رێبواری ڕێگای دورو
سەفەر دەکەم بەرەو شاری ئازاد ژیان.......... من کۆمەڵەم
ھەرچەن لە دایک بووی وەرزی شەو
و شەوگارانی تاریک،تاریک،
ھەر وەکو تاریکستان بووم،
بەڵام ھەر من چراو،
ھەر من مۆمی نەکۆژاوەی ماڵان بووم
من تێشکی ھێواو بزەی سەرڵێوو مانگەشەوی ئاسمانی خەباتی ھەژارانم........... من کۆمەلەم.
ھەزار،ھەزار کوڕی ئازاو کچی خۆێنگەرم
ھەر ھەمۆیان ئاڵا بە دەست و پێشمەرگە
پێشمەرگەی ژن، پێشمەرگەی ژن ..............من کۆمەڵەم
خۆێنی ڵەشم،
ھێزی جەستەم ،
وڕەی بەرزی شۆڕشگێریم رەمزی خەبات و تێکۆشان ، پێناسەی من شەھێدانمەو
تاڵەسواری شەھید ئاوا
، شاخان سەر شەقامم بوون
ئەشکەوتان تەڵارم بوون
قەنناسەکەی سەر شانێشم ھەمو مۆڵک و سامانم بوو
............من کۆمەڵەم
ھەمو جۆرە تفەنگێک تەقەی ڵێکردم
ھەزارانم ڵی شەھێدەو ھەزارانێش دیڵو ئەسیر
بەڵام من ھەر مام و ھەر دەمێنم ،
منیش ھەر وەکو براکانی بارزانم،
وەکو دەستە خوشکم ھەڵەبجەی خۆین،
قەڵاچوو ئەنفاڵ کراووم.................من کۆمەڵەم
لە ڕێبەندی ڕێبەنداندا
تەرمی سەدان شەھێدم لە کۆڵ ناوەو
لە جەستەی من خۆین ڕژاوەو خۆینێش دەڕژێت
..............من کۆمەڵەم
من رێبەری جۆتیارانم ھەر وەک فوئاد،
پارێزەری ھەژارانم ھەر وەک سدیق،
دۆکتوری ڕەنجدەرانم ھەر وەک جەعفەر
......من کۆمەڵەم
ھێزی دۆژمن بەزێنم
شارەزای شەڕی نێو ماڵان
پارتیزانی دەستەو یەخەم ھەر وەک و فەخرەی نەوەڕەم،
داھێنەری خەبات مەدەنێم ھەر وەک کۆچی مەریوانم
من سەرکردە
و من شەھیدی نەورۆزەکەی شاری سنەی قارەمانم
من کۆمەڵەم من کۆمەڵەم من کۆمەڵەم
+ نوشته شده توسط کاروانی نوێ در چهارشنبه هفدهم بهمن 1386 و ساعت
16:19 |